AVA هەواڵ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، پرۆژه‌ی هونه‌ری و خێزانی و میدیای ئاڤازۆن به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و نوێنه‌رانی بیانی و بزنسمان و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و رۆشنبیرییه‌كانی پایته‌خت كرایه‌وه‌.

مسته‌فا بایره‌م، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ به‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی له‌ لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشخستنی هونه‌ر و كولتووری كوردیی و پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ری بواره‌ جیاجیاكانی هونه‌ری نواندن و دراما.

گوتیشی: له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی خۆشی و كات به‌سه‌ر بردن بۆ خێزان و منداڵ دابین ده‌كرێت.

باشووری کوردستان

له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌ی هونه‌ری و میدیای ئاڤازۆن كرایه‌وه‌

Kurdistan24 ‌هەولێر Kurdistan24 ‌هەولێر |

September 26-2019     08:38 PM

   |   

 557  

Share share

له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌ی هونه‌ری و میدیای ئاڤازۆن كرایه‌وه‌

A+AA-

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، پرۆژه‌ی هونه‌ری و خێزانی و میدیای ئاڤازۆن به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و نوێنه‌رانی بیانی و بزنسمان و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و رۆشنبیرییه‌كانی پایته‌خت كرایه‌وه‌.

مسته‌فا بایره‌م، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ به‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی له‌ لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشخستنی هونه‌ر و كولتووری كوردیی و پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ری بواره‌ جیاجیاكانی هونه‌ری نواندن و دراما.

گوتیشی: له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی خۆشی و كات به‌سه‌ر بردن بۆ خێزان و منداڵ دابین ده‌كرێت.

له‌ ده‌ستپێكی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌شدا، مسته‌فا بایره‌م، له‌ وتارێكدا گوتی: بیرۆكه‌مان وایه‌، كه‌ میدیا، دراما، هونه‌ر، شانۆ و سینه‌مای وڵاتی خۆمان پێش بخه‌ین و بیگه‌یه‌نینه‌ ئاستێكی جیهانی و كادیر و توانای مرۆیی خۆمان پێش بخه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین.

گوتیشی: وه‌ك ته‌كنۆلۆژیای میدیایی، توانیومانی سیستمی ته‌كنۆلۆژیای میدیایی كوردی بگه‌یه‌نینه‌ ئاستی جیهان و دواین به‌رهه‌ممان كه‌ناڵی ئاڤا ئینته‌رته‌ینمێنت بووه‌، كه‌ به‌ سیستمی فۆر كه‌ی كارده‌كات و كۆمپانیای ئۆری میدیا له‌ بواری هونه‌ری و رێكلام كار ده‌كات.

خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئاڤازۆن باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌كادیمیایه‌كی تایبه‌تیان دامه‌زراندووه‌، كه‌ ئۆری میدیا و ساهی به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ پێگه‌یاندنی كادیری خۆماڵی له‌ بواره‌ جیاجیاكانی هونه‌ر و میدیا ده‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، فیلم و درامای هونه‌ری پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنن و له‌ ئاستی جیهاندا داهاتیان بۆ ده‌ستبخه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ فه‌ندی پڕۆژه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌ی 10 مانگه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ره‌نگه‌ مۆڵه‌تیشیان له‌و ماوه‌یه‌ وه‌رنه‌گرتبێت و هیوادارین تا ساڵی داهاتوو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ئاستی جیهان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی، كه‌ به‌شداری له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ كردبوو، رایگه‌یاند، ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ و هیوادارم به‌رهه‌می باشمان پێشكه‌ش بكه‌ن.

گوتیشی: ئێمه‌ پێویستمان به‌ خزمه‌تكردنی كولتوور و فه‌رهه‌نگی میله‌ته‌كه‌مان هه‌یه‌ و زۆر خۆشحاڵین كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر پشتیوانی هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ین.

10 .30
پرس 100
21 .00
بەختە باران